سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ لە میانی بەشدارییکردنی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری نارا، تەقەی لێکرا و بریندار کرا.
تەلەڤیزیۆنی فەرمی ژاپۆن بڵاوی کردەوە، ئابێ لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکیدا کە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدی پارتی لیبراڵ دیموکرات، تەقەی لێ کرا.
ئابێ دوای رووداوەکە دەستبەجێ گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و بەهۆی سەختی برینرکری گیانی لەدەستدا.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت یاماگامی تێتسۆیای تەمەن ٤١ ساڵ کە هێرشەکەی ئەنجامداوە، گوایە ئەندامی پێشووی هێزەکانی بەرگریی دەریایی بووە، بەر لەوەی بتوانێت لە شوێنی رووداوەکە دوور بکەوێتەوە، دەستگیرکراوە و دەست بەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کە لەو رووداوەدا بەکاریهێناوە.
شینزۆ ئابێ کە لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠٢٠ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بوو، توانی دریژترین ماوە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و دوو ساڵ لەمەوبەر بە هۆکاری تەندروستی، پۆستەی جێهێشت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا