سەرۆکوەزیرانی پێشووتری پاکستان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری پاکستان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری پاکستان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو
0

لایک

بەپێی راگەیاندراوێکی وتەبێژی جوڵانەوەی ئینساف، تەقە لە عیمران خانی سەرۆکی پارتەکە و سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان کراوە.

وتەبێژەکە باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە لە گردبوونەوەیەکی پارتەکەدا بووە لە شاری گۆجرانوالا.

ئەو وتەبێژی باسی لەوە نەکردووە، کە ئایا دۆخی تەندروستی عیمران خان چۆنە و باسی لەوەشنەکردووە لە رووداوەکەدا بریندار بووە یاخود نا.

لەبارەی رووداوەکەوە پەیامنێری ماڵپەڕی عەرەبییە لە پاکستان رایگەیاندووە، برینەکەی عیمران خان سوکە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

لایخۆشییەوە یەکێک لە گەورە یاریدەدەرانی عیمران خان بە ئاژانسی هەواڵی “فرانس پرێس”ی راگەیاند، هەرچەندە کردەوەکە بە مەبەستی تیرۆرکردنی ئەنجامدراوە، بەڵام لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.

شایەنی باسە، بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، پیاوێک بە گومانی بەشداریکردن لە هێرشەکەدا تەقەی لێکراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە.