سەرۆکوەزیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌رده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکوەزیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌رده‌كات

سەرۆکوەزیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌رده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆکوەزیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌رده‌كات
0

لایک

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی عێراق كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ تاوتوێكردنی به‌رزونزمی به‌های دراوه‌ بیانییه‌كان، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (22ـی كانوونی دووه‌م 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی عێراق كۆبووه‌وه‌ بڕیاریدا به‌ پاره‌داركردنی بانكی بازرگانی عێراقی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ به‌بڕی 500 ملیۆن دۆلار.
1- دەروازەیەکی نوێ بۆ بازرگانان لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) دەکرێتەوە بەمەبەستی کڕینی دراوی بیانی.

2- بانکی ناوەندی بەبەهای 500 ملیۆن دۆلار پشتیوانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) دەکات بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ خاڵی یەکەم.

3- پرۆسەی هاوردەکردن و هەناردەکردن لەلایەن هەمو ئەو کۆمپانیایانەی لە وەزارەتی بازرگانی تۆمارکراون و لە بوارە جیاوازەکاندا کار دەکەن، دەستپێدەکات و هەمو کارئاسانییەکیان بۆ دەکرێت.

4- ئاسانکاری بۆ هێنانی کاڵاکان دەکرێت و مەرجەکانی پێدانی بارمتە کەمدەکرێنەوە، هەروەها سزای دواکەوتنی هاوردەکردن هەڵدەوەشێنرێتەوە.

5- یەکێتی ژورە بازرگانییەکان، یەکێتیە پیشەسازییەکان و کەرتی تایبەت بەشداری دەکەن لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری.
6- کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران، یەکێتی ژورە بازرگانییەکان، پارێزگاری بانکی ناوەندی، بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکان، باج، گومرگ و پێشانگا بازرگانییەکان بەشێوەی هەفتانە بەردەوام دەبێت بۆ چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکان.

7- فەرمانگەی خانوبەرە، تۆماری کۆمپانیاکان، گەشەپێدانی پیشەسازی، دەستەی وەبەرهێنان و بانکی رەشید و رافیدەین بۆ کۆبونەوەکانی داهاتو بانگهێشت دەکرێن و بەشداری دەکەن.

هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بڕیاریداوه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاری ده‌سته‌ی باجه‌كان بكات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ به‌رپرسیاریه‌تی به‌رزونزمی به‌های دراوه‌كان له‌ ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌نه‌كاندایه‌ و نابێت چیتر هاووڵاتییان بكرێنه‌ قوبانی.