کازمی و هاوتا ئوردنییەکەی لە سنووری هاوبەشی هەردوو وڵات لەسەر پڕۆژەی بەیەک بەستنی کارەبا کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی گەیشتە سنووری نێوان عێراق و ئوردن.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هانی خەساونە، هاوتا ئوردنییەکەی بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی بەیەک بەستنەوەی کارەبای عێراق- ئوردن لە سنووری هاوبەشی نێوانیان کۆبوونەوە.