سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ له‌میانی کۆبوونەوەیاندا لە نیویۆرک، جه‌خت فراوانكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
له په‌راوێزی لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرک، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و یێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ” كۆبوونه‌وه.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی بڵاوکراوەی نووسینگەی کازمی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه كرا.
باس له فراوانكردنی هاوكارییه ئه‌منی، سه‌ربازی و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئه‌منی له نێوان عێراق و ناتۆ كراوه. هەروەها به‌رده‌وامی پاڵپشتی ناتۆ بۆ هێزه عێراقییه‌كان له‌بواری مه‌شق و پێداویستی سه‌ربازی، دووپاتكراوەته‌وه.