سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشە نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێم و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت پێشوازی لێکرا.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14-03-2022، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک کە پێکهاتوون لە جومعە عناد، وەزیری بەرگری و عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجومەنی نیشتمانیی عێراق، گەیشتنە شاری هەولێر(ئەربیل) و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر پێشوازیان لێکرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێم و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە، پاشان سەردانی ئەو شوێنانەیان کرد لە شاری هەولێر کە مووشەکباران کرابوون.