سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بردنی 2.5 ملیار دۆلارەکە بڕیارێک دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بردنی 2.5 ملیار دۆلارەکە بڕیارێک دەردەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بردنی 2.5 ملیار دۆلارەکە بڕیارێک دەردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بردنی 2.5 ملیار دۆلارەکە بڕیارێک دەردەکات
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە لە دەستەی نەزاهە بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی دەستەکە و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت، ئەویش بەهۆی کەمتەرخەمی ناوبراو لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە پاراستنی پارەی گورمرگ و بردنی 2.5 ملیار دۆلار کە بە “دزی سەدە” ناسراوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران بڕیاریداوە بە دورخستنەوەی بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە لە دەستەی نەزاهە و گواستنەوەی بۆ کارکردن لە دەرەوەی دەستەکە، بڕیارەکەش دوای راسپاردەکانی لیژنەی تایبەت بە بردنی 2.5 ملیار دۆلارەکە دەرچووە.

ئەوەش هاتوە، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە لە دەستەی نەزاهە کەمتەرخەم بوە لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی پاراستنی پارەی گورمرگ، بۆیە ئەو بەرپرسە رەوانەی لێکۆڵینەوە دەکرێت و رێکاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.

18ی مانگی رابردوو ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ئاشکرایکرد، دادگاى لێکۆڵینەوەى دووەمى کەرخ لە بەغدا بڕیاریداوە ژمارەیەک بەرپرسى دەستەى گشتیى باجى گشتیى عێراق راپێچى دادگا بکات بەمەبەستى لێکۆڵینەوە لەبارەى دۆسیەى بردنى 2.5 ملیار دۆلارى پارەى ئەو دەستەیە کە دراوەتە پێنج کۆمپانیا بەبێ ئەوەى شایستەى وەرگرتنى بن.