سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبا دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبا دەکات
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و رایگەیاند، حکومەتەکانی پێشوو پارەیەکی زۆریان لە باشترکردنی کارەبادا خەرجکردووە و هەوڵەکانیان ئەنجامی نەبووە، بۆیە حکومەتی نوێ باشترکردنی کارەبای کردووە بە کاری لەپێشینە و پێویستە تا هاوینی ساڵی داهاتوو دۆخی کارەبا گۆڕانکاری بەرچاوی تیادا بکرێت بە ئاڕاستەی زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی بە هاووڵاتیان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و لەگەڵ زیاد عەلی، وەزیری کارەبا و بەرپرسانی دیکەی وەزارەتەکە لەبارەی کێشەی کارەبا و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کۆبووەوە.

ئەوەش هاتووە، سەرۆکوەزیران گوێبیستی کێشەکانی کارەبا و چۆنیەتی چارەسەرکردنی بوو و جەختیکردەوە کە حکومەتی نوێ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای کردووە بە کاری لەپێشینەی خۆی، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی بوونی کارەبا یەکێکە لە سەرەکیترین خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان.

قەیرانی کارەبا لە عێراق یەکێکە لە گەورەترین ئەو ئاستەنگیانەی رووبەڕووی حکومەتی نوێ دەبێتەوە، چونکە لە ساڵی 2003ـەوە حکومەتەکانی پێشوو دەیان ملیار دۆلاریان لە کەرتی کارەبادا خەرجکردووە و تائێستاش بە هەردوو کەرتی کارەبای نیشتیمانی و موەلیدە ئەهلییەکان کەمتر لە 20 کاتژمێر کارەبا دابین دەکرێت.