محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له سه‌باره‌ت به كوژرانی هاووڵاتیه‌كی ئه‌مریكی له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدادی پایته‌خت كه ئه‌و هاووڵاتیه مامۆستای ئینگلیزی بووه و ساڵانێك له عێراق كاری كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی راسپاردوه، به‌په‌له لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت و هێزه ئه‌منیه‌كان پێكبهێندرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكار و چۆنیه‌تی كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی له به‌غدای پایته‌خت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ده‌ستبه‌جێ دوای رووداوه‌كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران لیژنه‌یه‌ک پێكهێنراوه بۆ زانینی ورده‌كاری و هۆكاره‌كانی ئه‌و رووداوه، بۆئه‌وه‌ی به زووترین كات بگاته ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه و تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كی ده‌ستگیربكرێن”.
سەرچاوەیەکی ئەمنی له‌به‌غداد رایگه‌یاند ، ئێواره‌ی دوێنێ دوشەممە ، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ستیفن تڕۆڵ كه ته‌مه‌نی 45 ساڵه، له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غداد كوژراوه.