سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەست لەکاردەکێشێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەست لەکاردەکێشێتەوە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەست لەکاردەکێشێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەست لەکاردەکێشێتەوە
0

لایک

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی Sky Newsـی راگەیاندووە کە بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رابگەیەنێت.

دیوی پشتەوەی دەست لەکارکێشانەوەی بۆریس جۆنسن چییە؟

ماوەیەکە رەخنە و گلەییەکان لەدژی بۆریس جۆنسن زیادی کردووە بەوەی پەردەپۆشی لە کەسێک کردووە کە پێشینەی ئابڕوبەریی هەبوە و سەرەڕای ئەوەش جۆنسن پۆستێکی باڵای پێسپاردووە، ئەو کەسەش پەرلەمانتار کریس پینچەرـە.

سەرئەنجام ئێوارەی رۆژی سیشەممە 5ـی 7ـی 2022، هەریەکە لە ساجید جاڤید، وەزیری تەندروستی و ریشی سوناک، وەزیری دارایی بەریتانیا دەستیان لەکارکێشایەوە و هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەشیان بۆ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەڕاندبووبوویەوە.

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، ساجید جاڤید لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە دۆخی بەریتانیا بە سەرکردایەتی بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت و رایگەیاندووە، “متمانەی منت لەدەستدا”.

هاوکات ریشی سوناک، وەزیری دەستلەکارکێشاوی دارایی بەریتانیا لە نامەکەیدا رایگەیاندووە کە پێویستە وڵات بە جدییەتەوە بەڕێوەببرێت و دەڵێت، “ئەو ستانداردە دەبێت شەڕیان بۆ بکرێت”.

دوا بە دوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزری تەندروستی و وەزیری دارایی، رۆژی چوارشەممە ویل کوینس، وەزیری کاروباری منداڵ و خێزان ـی بەریتانیا وازهێنانی خۆی لە پۆستەکە راگەیاند کە ئەمە شۆکێکی دیکەی بۆ کومەتەکەی جۆنسن دروستکرد.

زانیاری زیاتر..