سەرۆکوەزیرانی بریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرۆکوەزیرانی بریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە

سەرۆکوەزیرانی بریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەرۆکوەزیرانی بریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە
0

لایک

لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی بەریتایا دەستیلەکارکێشایەوە.

لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی رایگەیاند، “ناتوانم ئەرکی سەرۆکوەزیران راپەڕێنم”.

ترەس لەمیانی روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە دەستلەکار کێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەکردووە، “رێگە بۆ کەسێکی دیکە دەکەمەوە کە شایستەی پۆستی سەرۆکوەزیران بێ”. کە پێشتریش ئەوەی دووپاتکردبووەوە، “حکومەتەکەم تووشی ناسەقامگیرییەکی گەورەی ئابووریی نێودەوڵەتی بووە، دانبەوەدا دەنێم، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ناتوانم ئەو ئەرکانە جێبەجێبکەم کە دەکەونە ئەستۆمە”.

ئەم بڕیارەی ترەس دوای ئەوەدێت، تەنها 24 کاتژمێر بەسەر وتەی ناوبراو تێدەپەڕێت کە رایگەیاندبوو، “من کەسایەتییەکی شەڕکەرم نەوەک کەسایەتییەکی بێدەنگ”. هەروەها لە ئێستاوە هەڵبژاردن دەکرێت تاکو لەماوەی هەفتەیەکدا سەرۆکوەزیرانێکی دیکە بۆ بەریتانیا دیاریبکرێت.

شایەنی باسە، ترەس دەبێتە یەکەمین سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە بۆ کەمترین ماوە لە پۆستەکەی مابێتەوە کە ئەویش بریتیی بوو لە 45 رۆژ.