وتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەی دواهەمین وتەکانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەسەر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رایگەیاند، بهرههم ساڵح هیچ تێبینییەکی لەسەر پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل نەبووە.
لەمیانی روونکردنەوەیەکدا وتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەداوە، “دوای ئەوەی پەرلەمان پڕۆژەیاسای (بە تاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی جولەكە)ی رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرد، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق فەرمانیكردووە بە گرتنەبەری رێكارەكان و بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی بەبێ ئەوەی هیچ تێبینییەكی لەسەر پڕۆژەیاساكە هەبێت”.
هاوکات لە روونکردنەوەکەدا کە بەناوی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە بڵاو کراوەتەوە هاتووە،”سەرۆکایەتی کۆمار پێشتر پڕۆژەیاسای بە (تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل) پێگەیشت لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بەمەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنەکانی دەرکردنی یاساکە و پەسەندکردنی لەسەر بنەمایی یاسایی و دەستووری لە سەرۆکایەتی کۆمار کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە دەنێردرێت، ھەر بۆ ھەمان مەبەست جەنابی سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح فەرمانی کرد کە ئەم یاسایە بەو شێوازەی نێردراوە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بەبێ هیچ تێبینییەک پەسەند بکرێت و لە رۆژنامەی عێراقی بڵاو بکرێتەوە لە 20ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا.”
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی سەرۆکایەتى کۆماردا باس لەوە کراوە کە ” سهركۆمارى عێراق وەک ناسراوه و وەک ھەمیشە پشتیوانی له پرسی فەڵەستین دەکات و لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی مافە رەواکانی گەلی فەڵەستین و رزگارکردنی فهڵهستینه لە داگیرکەرانی ئیسرائیل، ھەروەھا ھەموو جارێک لە بۆنە نیشتمانی و نێودەوڵەتی و کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەی دووپاتکردووەتەوە”.