سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر(ئەربیل) پیرمامی كرد و رایگه‌یاند، له‌و بڕوایه‌داین، دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به دوژمنانی هه‌رێم و عێراق ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکایەتی هەرێم:
په‌یامێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین، كه شه‌وی چوارشه‌ممه 8 له‌سه‌ر 9ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پاته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوون و چه‌ند ئۆتۆمبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین، كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو جارێك پشتگیریی ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق زیاتر توند بكرێن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ده‌ستیان له‌م جۆره هێرشانه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان