مه‌حمود حه‌یانی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح كه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا دەکات، به‌بێ ره‌وتی سه‌در به‌رده‌وامی بدرێت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
مه‌حمود حه‌یانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان هێشتا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در به‌شداری بكات له حكومه‌تی نوێ و پڕۆسه‌ی سیاسی داهاتووی عێراق، هه‌روه‌ها هیچ نیازێكیش نییه بۆ په‌راوێزخستنی ره‌وتی سه‌در یاخود هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێداگریی ره‌وتی سه‌در بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی دیالۆگ و به‌شداریكردن له پێكهێنانی حكومه‌ت، پاڵ به هێزه سیاسییه‌كان ده‌نێت به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هه‌نگاو بنێن، چونكه ناكرێت به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی جێبه‌جێكردنی رێكاره ده‌ستووریه‌كان دوابخرێن”.
ئەوەش هاتووە، “ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكومه‌ت زۆره، چونكه زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمان بۆ ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌ن له رێگه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت”.
جێی باسە، سبەی چوارشەممە 12-10-2022، پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە.