سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ رایگەیاند، “تۆپبارانەکەی سەیرانگای پەرەخ بە تۆپی 155 ملم کراوە، لەو ناوچانەوە بووە کە لە ژێر دەستی سوپای تورکیایە، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبووە و ناتوانین 100% بڵێین ئەو وڵاتە ئەنجامدەری هێرشەکە بووە”.
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، “ئه‌و حاڵه‌ته‌ی لە پەرەخ روویداوه، دڵته‌زێن بوو ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه كراوه، دوو لێژنه له عێراق و له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداربوون له‌گه‌ڵ پاسه‌وانی سنوور، وەک دەزانرێت ناتوانرێت رۆژی یەکه‌م چ لایه‌نێک ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه لێكۆڵینه‌وەکان زیاتر بۆ ئه‌وه چووه كه وڵاتی توركیا ئه‌و بۆردومانه‌ی كردووه، پێرێش لێژنه‌یەکی باڵای سه‌ربازی ئه‌منی له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداربوو سه‌ردانی هه‌موو ناوچەکه‌ی كردووه و سه‌ردانی ئه‌و شوێنەکراوه، به‌پێی راپۆرتی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌وێ ئاماده بوو زیاتر كرده‌وه‌ی ئه‌م رووداوه وڵاتی توركیا بووه، چونكه به‌پێی لێكۆڵینه‌وەکانی سه‌ربازی و ئه‌منی چوار جار بۆردومان كراوه به تۆپی 155 ملیم ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه کە له مه‌ودایەکی دووره‌وه هاتووه ئاراسته‌ی مه‌وداكه‌شیان دیاری كردبوو كه لەلایه‌ن توركیاوه تۆپباران كراوه، هه‌تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئاماژەکان بۆ ئه‌وه‌ن كه وڵاتی توركیا ئه‌نجامیداوه، ئه‌مه نابێته 100% چونكه ئێمه‌ش وەکو ئیداره چاوه‌ڕێی راپۆرتی دروستی ئه‌منی و سه‌ربازی دەکه‌ین، لەبەرئەوەی ئه‌مه كاروباری ئه‌منیه، لەمبارەیەوە چه‌ندین لێدوانی فه‌رمیش له توركیاوه ده‌رچووه ئه‌وان ره‌تیانكردووه كه ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامدابێت”.
سەبارەت بە دووبارە کردنەوەی سەیرانگاکە بە رووی گەشتیاراندا گوهدار شێخۆ ئاشکرایکردووە، “له‌وانه‌یه بۆماوه‌یەکی دیاریكراو هه‌تا ئه‌نجامێک ده‌ربچێت، له‌وانه‌یه ئێمه نه‌هێڵین بۆماوه‌یەک خه‌ڵک بچێته ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و شوێنه نییه، به‌ڵكو سه‌دان شوێنی تری گه‌شتیارییمان هه‌یه له‌سنووری قه‌زای باتیفا”.