سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئێران دواخرا.
بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانەکەی حەلبوسی بەھۆی دوا پێشھاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستوریی ھەدوولا، و باری تەندروستی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران، دواخراوە.
بڕیاربوو سبەی یەکشەممە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بانگھێشتی محەمەد باقر قالیباف، ھاوتا ئێرانییەکەی سەردانی ئێرانی بکردایە.