میرنشینی عەرەبی ئیمارات رایگەیاند، سەد لە سەد هاووڵاتییانیان ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتووە و لە ئێستادا گەیشتوونەتە ئامانجەکەی خۆیان.
پێشتر حکومەتی ئیمارات لەرێگەی وەزارەتی تەندروستی و گەشەپێدانی کۆمەڵگا سەرجەم ژەمەکانی ڤاکسینی بۆ دانیشتووان دابینکردبوو، بەو پێیەش ژمارەی تووشبووان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەئێستادا کۆنتڕۆڵکراوە.
ئیمارات خاوەنی ١٠ ملیۆن ژمارەی دانیشتووانە و لە سەرەتای دەستپێکردنی ڤایرۆسی کۆڕنا بە رێکاری توند رووبەڕووی ڤایرۆسەکە بووبوو.