سەربازێکی ئێرانی بەهۆی هۆکارێکی سەیرەوە چوار هاوپیشەی دەکوژێت

سەربازێکی ئێرانی بەهۆی هۆکارێکی سەیرەوە چوار هاوپیشەی دەکوژێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەربازێکی ئێرانی بەهۆی هۆکارێکی سەیرەوە چوار هاوپیشەی دەکوژێت
0

لایک

سەربازێکی ئێرانی، بەهۆی هۆکارێکی سەیر، چوار لە هاوڕێکانی لە سەربازگەیەکی شاری دیلم سەربە پارێزگای بوشهیر لە باشووری وڵاتەکە دەکوژێت.

ئاژانسی هەواڵی “مهر”ـی ئێرانی رایگەیاند، “سەربازێکی ئێرانی لە سەربازگەیەکی شاری دیلم سەربە پارێزگای بوشهیر، دوای ئەوەی رێگەی وەرگرتنی مۆڵەتی ئاسایی ‘بەبۆنەی ساڵی نوێ و جەژنی نەورۆز’ لەلایەن فەرماندەکەیەوە پێنادرێت، چوار لە هاوڕێکانی دەکوژێت و یەکێکی دیکەش بەدیل دەگرێت”.

شایەنی باسە، دەسەڵاتدارانی ئێران ناسنامەی ئەو سەربازەیان شاردووەتەوە و هیچ زانیارییەکیان لەبارەوە نەدرکاندووە.