سەدر: گەر لەماوەی مانگێکدا حکومەت پێک نەهێنرێت هەڵوێستی دیکە رادەگەیێنین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەدر: گەر لەماوەی مانگێکدا حکومەت پێک نەهێنرێت هەڵوێستی دیکە رادەگەیێنین

سەدر: گەر لەماوەی مانگێکدا حکومەت پێک نەهێنرێت هەڵوێستی دیکە رادەگەیێنین

بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە 30 رۆژ دەبنە ئۆپۆزیسیۆن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەدر: گەر لەماوەی مانگێکدا حکومەت پێک نەهێنرێت هەڵوێستی دیکە رادەگەیێنین
0

لایک

سەدر رایگەیاند، بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە 30 رۆژ دەبنە ئۆپۆزیسیۆن، تاکو لایەنەکانى دیکە بە هاوپەیمانەکانیشیەوە بتوانن حکومەت پێکبهێنن، ئەگەرنا دواى ئەوە هەڵوێستى دیکە رادەگەیێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15-05-2022، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا راگەیاند، رێگەچارەیەکیان لەبەردەمدا ماوە کە پێویستە تاقیبکەینەوە، ئەویش ئەوەیە ببنە ئۆپۆزیسیۆنى نیشتمانى بۆ ماوەیەک کە لە 30 رۆژ کەمتر نەبێت.

موقتەدا سەدر لە تویتەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر لایەنەکانى دیکە و فراکسیۆنەکانى پەرلەمان بەوانەشەوە کە هاوپەیمانیان بوون توانیان حکومەت پێکبهێنن، ئەوە کارێکى باشە و پێشوازى لێدەکەن، ئەگەرنا ئەو کاتە بڕیارێکى دیکەیان دەبێت کە رایدەگەیێنن.

موقتەدا سەدر لە 4ى ئایارى 2022، دەستپێشخەرییەکى خستەبەردەم ئەندامانى سەربەخۆى پەرلەمانى عێراق کە لەماوەى 15 رۆژدا فراکسیۆنێکى 40 ئەندامى پێکبهێنن بۆ پێکهێنانى حکومەت.

سەدر لە تویتەکەیدا نووسیویەتى، “شانازییە بۆ من کە ئەوانەى سەر بە منن خاوەنى گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان بن لە مێژووى عێراق، شانازییە بۆم کە سەرکەوتوو بووم لەوەى گەورەترین فراکسیۆنى تێپەڕێنەرى پشکپشکێنە پێکبهێنم”.