سەدر: چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشی موشەکی کردۆتە سەر هەولێر

سەدر: چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشی موشەکی کردۆتە سەر هەولێر

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەدر: چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشی موشەکی کردۆتە سەر هەولێر
0

لایک

وەزیرەکەی سەدر رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی چەند رەفتارێکینا ئەنجامداوە بە ئامانجی سەپاندنی ویستی خۆیان بەسەر دۆخی سیاسی وڵاتدا ئەمەش لە رێگەی هەڕەشەکردن و بەکارهێنانی هێزەوە و عێراقی گەیاندووەتە دۆخی چەقبەستوویی سیاسی. دەشڵێت، یەکێک لە رەفتارەکانیان هێرش کردنە سەر هەولێر بوو بە موشەک.

ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیر و وتەبێژی سەدر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشووەختەی پەرلەمانی عێراق هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کەوتنە هەڕەشەکردن و بەکار هێنانی هێز بە ئامانجی سەپاندنی ویستی خۆیان.

دەشڵێت، ئەم رەفتارانەی چوارچێوەی هەماهەنگی دۆخی سیاسی عێراقی گەیاندە قۆناغی چەقبەستویی سیاسی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لەو رێگایانەی چووارچێوەی هەماهەنگی گرتوویەتیە بەر بۆ سەپاندنی ویستی خۆی، پەنابردنیانبوو بۆ خۆپیشاندان لەبەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز و پێکهێنانی سێیەکی پەکخەر و هێرشکردنە سەر هەولێر و ئەنبار بەموشەک دوای ئەوەی “هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتیمان” راگەیەنرا و دواتریش دزە پێکردنی تۆمارە دەنگییەکان کە ناوەرۆکی هەموو ئەمانە جگە لە سەپاندنی ویستی چوارچێوەی هەماهەنگی هیچی تر نەبوو.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی وەزیرەکەی سەدردا هاتووە، رەتی سەدر بەهیچ شێوەیەک ویستی خۆی بەسەر هیچ لایەنێکدا نەسەپاند، بەڵکو لە پەرلەمان کشایەوە و هەر 73  پەرلەمانتارەکەی دەستیان لەکارکێشایەوە و نزیکەی 10 دەستپێشخەری خستە بەردەم لایەنەکان با ئامانجی کۆتاییپێهێنانی ئەوەی پێیان دەوت “چەقبەستویی سیاسی”.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر، رایگەیاند، لە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگەدا، لایەنگران لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەدا، خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجامبدەن.

لەبارەی شوێنی خۆپیشاندانەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، خۆپێشاندانەکان لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بۆ گۆڕەپانی ئاهەنگەکان دەبێت.