موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لەنامەیەکدا وەڵامی رەزامەندبوونی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەبەشداریکردن لە کۆبونەوەکەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دایەوە.
سەدر، لەدوای رازیبونی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەبەشداریکردن لە کۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران نامەیەکی ئاراستەکردن کەتێیدا هاتووە، “هەرچەندە راستەوخۆ گوێم لێی نەبووە، بەڵام وەڵامێکی هەستپێکراوی برایانی سەربەخۆ لەدواین تویتی منەوە هەبوو، سوپاسیان دەکەم کە بەرژەوەندی نیشتیمانیان پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان خست، هیواخوازم ئەم کارە بەخۆشەویستییەکی تەواوە بۆ عێراق ئەنجامبدرێت”.
هەر لەنامەکەدا هاتووە، “سورم لەسەر ئەوەی بە زوترین کات وەڵامێکی جوانیان بدەمەوە، بەڵام نەک بە دابەشکردنی کێکەکە نە ئێمە بەوە رازین و نە ئەوان، بەڵکو لەرێگەی ساڕێژکردنی برینەکان و هەوڵدان بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانمان. هیوام بە ژیانێکی درێژ نییە، بەڵام هەوڵدەدەم ئەو کاتەی کەماومە هەموو پیلانەکانی گەندەڵکاران لە بنیادنانی عێراق لەناوبەرم”.