ئەندامێکی رەوتی سەدر ئاشکرایکرد، لە چەند کاتژمێر داهاتوودا رەوتەکەی و چوارچێوەی هەماهەنگی بەیەکەوە کۆدەبنەوە.
محەمەد زیادی، ئەندامی رەوتی سەدر رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆبوونەوەیەک لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتەکەیدا ئەنجامدەدەن.
زیادی باسی لەوەشکردووە، بە ئامانجی لەیەک تێگەیشتن لەو ئاستەنگانەی کە لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدا هەن و پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت
زیادی ئەوەشی خستوەتەڕوو، مەبدەئی تەوافوقی و شەراکەت زۆرترین ئاستەنگییان بۆ پێکهێنانی حکومەت دروست کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بریار وابو دوێنێ شەممە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران و بایکۆتی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسە بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخرا.