سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران رێککەوتن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران رێککەوتن

سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران رێککەوتن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران رێککەوتن
0

لایک

دوای دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکانی کۆبوونەوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر کاندیدکردنی محەمەد جەعفەر محەمەد سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاندووە، “رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیدا کراوە لەسەر ئەوەی محەمەد جەعفەر محەمەد سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای کۆبوونەوەکەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پەیوەندی بە موقتەدا سەدرەوە کردووە و پێی راگەیاندوە کە پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی دەکەن بۆ درووستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان و یەکخستنی ناو ماڵی شیعەکان.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئامادەیی دەربڕیوە کە تاوتوێی هەمو سیناریۆ و ناوەکان بکەن و ئەوان هێڵی سوریان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نابێت، بەڵام دوای پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لەلایەن شیعەکانەوە، ئامادەن گفتوگۆ لەسەر کاندیدکردنی محەمەد جەعفەر محەمەد سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکەن.