رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، هەولێر لەژێر “نیشانە و ئاگری شکستمەندان و خەجاڵەتمەنداندایە”.
لە تویتێکدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، هەولێر لەژێر “نیشانە و ئاگری شکستمەندان و خەجاڵەتمەنداندایە. لەژێر پرۆسەی برسیکردندایە، وەکو ئەوەی کوردەکان عێراقی نەبن، بەڵکو ئەوان سییەکانی عێراقن و بەشێکی جیانەبووەن لە عێراق. هەولێر خۆناچەمێنێ و چۆکدانادات، تەنیا بۆ میانڕەوی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت”.