سەدر: هیچ لێکتێگەیشتنێکمان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی نییە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەدر: هیچ لێکتێگەیشتنێکمان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی نییە

سەدر: هیچ لێکتێگەیشتنێکمان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی نییە

رەوتی سەدر رایگەیاند، هیچ لێکتێگەیشتن و دیدارێکیان لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی نەبووە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەدر: هیچ لێکتێگەیشتنێکمان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی نییە
0

لایک

رەوتی سەدر رایگەیاند، هیچ لێکتێگەیشتن و دیدارێکیان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی نەبووە.

رەوتی سەدر راگەیێندراوێکی لەسەر زاری هەریەک لە ئەحمەد موتێری، سەرۆکی دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر و حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

 “لەهەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن لێدوان لە هەندێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبینین و باس لەوە دەکەن کە رۆژی 28ی رەمەزانی پیرۆز کرانەوە روودەدەت و رێککەوتن لەنێوان رەوتی سەدری و چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەکرێت، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم قسە ناڕاستە دەڵێین:

یەکەم: مەبەست لەو قسە ناڕاستە بەردەوامانە بۆ شڵەژانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی (رزگارکردنی نیشتمان)ە؛ ئێمەش پێیان دەڵێین رزگارکردنی نیشتمان هاوپەیمانێتییەکی پتەوە و ئەو جۆرە قسەڵۆک و بانگەشانە نایشڵەژێنێت و داوایان لێدەکەین لە داهاتوودا ئەوە دووبارە نەکەنەوە.

دووەم: لەسەرەتای راگەیاندنی سەماحەتی رێبەر موقتەدا سەدر خودا پایەداری بکات، تاوەکو ئەم ساتە هیچ شتێک لەنێوان ئێمە و چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێکتێگەیشتن و یەکبینین نەبووە و هێشتا سوورین لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی”.