موقتەدا سەدر مان لە خواردن دەگرێت

موقتەدا سەدر مان لە خواردن دەگرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
موقتەدا سەدر مان لە خواردن دەگرێت
0

لایک

حەسەن عەزاری، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر مانی لە خواردن گرتووە تاکو توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک دەوەستێت.

عەزاری لە بڵاوکراوەیەکدا لە فەیسبووک نووسیویەتی، “سەماحەتی موقتەدا سەدر مانی لە خواردن گرتووە، تاکو توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک نەوەستێت، ئەم هەڵوێستەی ناوبراو ناگۆڕێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەناوبردنی گەندەڵکاران هەرگیز بیانو نییە بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هیچ لایەنێکەوە”.