موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بەبۆنەی 10ـی موحەرەم بڵاوکردەوە و تیایدا رایدەگەیێنێت هیچ گەندەڵکارێک فەرمانڕەوایمان ناکات.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا دەڵێت، ملکەچی هیچ گەندەڵکارێک نابین، هیچ گەندەڵکارێكیش فەرمانڕەوایمان ناکات.
رۆژی 6ـی ئابی 2022، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا ئاماژه‌ی بەوەدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بووه‌ته داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری و سیاسی، هیچ بژاردەیەکی دیكه‌ی نییه.
لە وەڵامی ئەمەدا، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی عاشوورا، رۆژی دووشه‌ممه 8ـی ئابی 2022 رایگه‌یاند، تا په‌رله‌مان كۆنه‌بێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام نادرێت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه.
جێی باسە، رۆژی 25ـی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه کە دەکاتە 30ـی ته‌مموزی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.