“سەدر لەگەڵ هەڵوەشاندنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “سەدر لەگەڵ هەڵوەشاندنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە”

“سەدر لەگەڵ هەڵوەشاندنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە”

سەرکردەی رەوتی سەدر بە لایەنە سیاسییەکانی راگەیاندووە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی چەقبەستوویی سیاسی، لایەنگیری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
“سەدر لەگەڵ هەڵوەشاندنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە”
0

لایک

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرکردەی رەوتی سەدر لە ئێستادا پشتگیری لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات لە ئەگەری بەردەوامبوونی چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی لە وڵات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری شەفەق نیوز، سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ماڵپەری ناوبراو باسی لەوەکردووە کە موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر بە لایەنە سیاسییەکانی وتووە کە ئەو لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە و پێکنەهێنانی حکومەتە لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی.

هاوکات لە هەواڵەکەدا ئەوەش هاتووە کە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسیی بووەتە هۆکاری کێشەیەکی گەورە لە عێراق.

پێشتر ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی عێراقی سکاڵای یاساییان لەدژی سێ سەرۆکایەتییەکە (کۆمار، سەرۆکوەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران) تۆمارکرد و داوا دەکەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبوەشێتەوە.