سەدر لەبارەی نوێژی هەینی هۆشداری دەدات: پابەند بن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەدر لەبارەی نوێژی هەینی هۆشداری دەدات: پابەند بن

سەدر لەبارەی نوێژی هەینی هۆشداری دەدات: پابەند بن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەدر لەبارەی نوێژی هەینی هۆشداری دەدات: پابەند بن
0

لایک

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، سبەی یان خۆی، یانیش نوێنەرەکەی بەشداریی لە نوێژی هەینی دەبێت و داوای کردووە کە سەردەم بەشداربووان پابەندی شێواز و فرمانەکانی نوێژی هەینی بن.

لەروونکردنەوەیەکدا موقتەدا سەدر، رێبەڕی رەوتی سەدر ئاماژەی بە نوێژی هەینی سبەی داوە کە بڕیارە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی گەورەی لێبکەوێتەوە و باسی لەوە کردووە کە نوێژی هەینی یەکخەر و پەرستشێکی تایبەتە و رایگەاندووە، “هەوڵ دەدەم لەگەڵتان بم، یاخود نوێنەرێکی خۆم دەنێرم”.

شایەنی باسە لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە دەنگی هەینی لە هەموو دەنگێک بەرزترە و دەشڵێت، “نامەوێت بچمە نێو فیتنەیەکی دیکە. گەل بریار دەدات و منیش وەکو پێشووتر پشتگیری دەکەم و لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبم لەداکۆکیکردنی چاکسازیی”.