موقتهدا سەدر، رێبهری رهوتی سهدر لهبارهی پێكهێنانی حكومهت پەیامێک بۆ پهرلهمانتاران دەنێرێت و رایگهیاند، حکومەتەکانی تهوافوق سوودیان بۆ عێراق و عێراقییەکان نەبوو، بەڵکو وەک دەڵێن زیانیان هەبووه، دهشڵێت، “داوا لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەکەم لە دانیشتنی چاوەڕوانکراوی پهرلهمان لە 26ی ئەم مانگەدا بەشداربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ و لە بەرامبەردا دەرفەتتان دەدەینێ، كه لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیدا و لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراق بەشداربن”.
موقتهدا سەدر ئهمڕۆ دوشهممه له پهیامێكدا بۆ پهرلهمانتاران نوسیویهتی، “هەموان گومانیان لەو حزبانە هەیە کە لە روخانی رژێمی پێشوەوە تا ئەمڕۆ لە پڕۆسەی سیاسیدا بەشدارن، ئەوانەی گومانیان هەیە لایەنگری ئەو حزبانە نین و زیاتر چینی سەربەخۆ و بێلایەنی گەلن، بۆیە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا زۆر پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەرکەوتن و زۆر لە حزبەکان بچوک بوونەوە، بەتایبەت حزبە شیعەکان لە باشوری عێراق”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “حکومەتەکانی تهوافوق سودیان بۆ عێراق و عێراقییەکان نەبوو، بەڵکو وەک دەڵێن زیانیان هەبووه، لەگەڵ دابەشکردنی کێکەکە لەنێو ئەو حکومەتانەدا بۆیە لە خولی پێشودا تاقیمانکردەوە کێکەکەیان لەگەڵدا دابەشنەکەین، بەڵام سوودی نەبوو، لەبەرئەوە ئەمڕۆ دەبێت لە تونێلی تهوافوق و تایفەگەری دەربچین بەرەو دەشتی زۆرینە و نیشتمانی بچین”.
سهدر داوای لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە پهرلهمان كردوه كه لە دانیشتنی چاوەڕوانکراوی پهرلهمان لە 26ی ئەم مانگەدا بەشداربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق، “له بهرامبهریشدا دەرفەتتان دەدەینێ بەشداربن لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراق و ئەمەش دوا هەلە، چونکە ئەگەر لەمەدا سەرکەوتونەبم، شکستهێنانی خۆم رادەگەیهنم”.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ناوی 40 کاندیدی پەسەندکراوی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی 26-3-2022، کۆبونەوەی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت.