موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی گردبونەوەیەکی ملیۆنی لە بەغداد کە هەنگاوێکە وەک رووبەڕووبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ناودەبرێت و سەرکردەیەکی ئەو رەوتەش رایگەیاندووە، دەنگۆی دواخستنی “نوێژی هەینی یەکگرتویی” دوورە لە راستی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکردەیەکی رەوتی سەدر کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشكرابکرێت بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، دەنگۆی دواخستنی “نوێژی هەینی یەکگرتویی” لە بەغداد کە 15ـی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت دوورە لەراستییەوە، هیچ بەرنامەیەکیش بۆ دواخستنی نییە.
ئەوەش هاتووە، لێژنەی سەرپەرشتیاری نوێژی هەینی لە بەغداد، سەردانی هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکات بۆ ئەوەی ئامادەکاری پێویست بکات بۆ ئەو مەراسیمە کە چاوەڕێ دەکرێت سەدان هەزار کەس بەشداری تیادا بکەن، هەروەها سەردانی لایەنی ئەمنییش دەکەن بۆ ئەوەی هەماهەنگی هاوبەش هەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان.