سەدر (بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی): بەھیچ شێوەیەک تەوافوقتان لەگەڵ ناکەم، تەوافوق واتا کۆتایی ھاتنی وڵات
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، “بەهیچ شێوەیەک رێککەوتنتان لەگەڵدا ناکەین”. کە مەبەستی لە لایەنی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و لایەنە شیعییەکانە.
موقتەدا سەدر (لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق) وتی “ھیچ خێرێک لە حکوومەتی تەوافوقی و پشکپشکێنەدا نییە”.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، سه‌در ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێت داخرانی سیاسی، ساناتره له ته‌وافوق له‌گه‌ڵ ئێوه (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) و باشتریشه له‌وه‌ی “كێك له‌گه‌ڵ ئێوه به‌ش بكه‌م”.
راشیگەیاند “هیچ خێرێك له حكومه‌تی ته‌وافوقی و پشك پشكێنه‌دا نییه، چۆن ته‌وافوق له‌گه‌ڵ كوتله‌كان ده‌كه‌ن كاتێك ئێوه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ته‌واوی پێكهاته‌كان و هه‌موو هاوبه‌شه‌كان، كه ده‌تانه‌وێ بیانخه‌نه ریزی خۆتانه‌وه”.
موقته‌دا سه‌در هه‌ر له تویته‌كه‌یدا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق کرد و وتی “ئه‌ی گه‌لی عێراق، ناتانگه‌ڕێنمه‌وه ناو مه‌رگه‌ساتی پێشوو، ئه‌وه به‌ڵێنێكه و درۆی تێدا نییه. نیشتمان ملكچه‌ی پاشكۆیی و داگیركاری و پشك پشكێنه نابێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌ل له‌به‌رده‌میان ناچه‌مێت”.