سەدر: لەگەڵ گەندەڵکاران بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەدر: لەگەڵ گەندەڵکاران بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناکەین

سەدر: لەگەڵ گەندەڵکاران بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەدر: لەگەڵ گەندەڵکاران بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناکەین
0

لایک

رێبەری رەوتی سەدر بە ئەندامانی پەرلەمانی فراکسیۆنەکەی راگەیاندووە کە هەرگیز لە بریاری دەستلەکارکێشانەوەیان پاشگەز نەبنەوە و لەگەڵ گەندەڵکاران بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوو ناکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز، موقتەدا سەدر، رێبەڕی رەوتی سەدر بە سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی راگەیاندووە کە بەهیج شێوەیەک لە بریاری دەستلەکارکێشانەوەیان پاشگەز نەبنەوە.

هاوکات لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارەکان سەدر جەختی لەو خاڵە کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە نەگەڕێنەوە نێو سیاسەت.

چی روویدابوو؟

رۆژی یەکشەممە 13ـی 6ـی 2022، بە فرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر دەستیان لەکارکێشایەوە و حەلبوسی هەمان رۆژ دەستلەکارکێشانەوەکانی پەسەندکرد.

فراکسیۆنی سەدر گەورەترین فراکسیۆنی نێو ئەنجومەنی نوێنرانی عێراقە و لە 73 پەرلەمانتار پێکهاتووە.