سەرکردەی رەوتی سەدر رایگەیاند، داوا لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان دەکات نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان بکەن و بۆ هەر کاتێک ئامادەی دەستلەکارکێشانەوە بن.
لەمیانی وتارێکیدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەدا کە تاکە چارەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانییە و تەنها بەو رێگەیەوە چاکسازی دەکرێت.
هاوکات سەدر راشیگەیاند گەر ئەوان رێگرن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، ئامادەن بکشێنەوە و وتیشی، “بە ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان رادەگەیەنم کە هەر کاتێک ئامادەبن بۆ دەستلەکارکێشانەوەتان”.
لەلایەکی دیکەوە موقتەدا سەدر باسی لەوەشکرد کە ئەوان زۆرینەیان بەدەستهێناوە و بەهیچ شێوەیەک بەشداری لە حکومەتی سازان ناکەن.