سەدر: ئەوانەی بەشداری دانیشتنی پەرلەمانیان کرد هەرەشە نەیترساندن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەدر: ئەوانەی بەشداری دانیشتنی پەرلەمانیان کرد هەرەشە نەیترساندن

سەدر: ئەوانەی بەشداری دانیشتنی پەرلەمانیان کرد هەرەشە نەیترساندن

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، رایگەیاند "ئەوانەی بەشداری دانیشتنی پەرلەمانیان کرد هەرەشە نەیترساندن".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەدر: ئەوانەی بەشداری دانیشتنی پەرلەمانیان کرد هەرەشە نەیترساندن
0

لایک

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، رایگەیاند “ئەوانەی بەشداری دانیشتنی پەرلەمانیان کرد هەرەشە نەیترساندن”.

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی بەشداریکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا.

سەدر، لە پەیامێکیدا کە لە تویتەری فەرمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، لەو بارەوە رایگەیاند “سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە بەشدارییان لە دانیشتنەکە کردووە و هەڕەشە نەیترساندوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوانەی بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد، بە دەستکەوت هەڵنەخەڵەتان”.

ریبەری رەوتی سەدر، رایگەیاند، “ناگەڕێینەوە بۆ تێکەڵەی عەتارەکان ئێوە سەلماندتان کە شوێنێک بۆ پشک پشکێنە نەماوە، ئەمە جوانترین ئاوازی عێراقییە نە رۆژهەڵاتییە نە رۆژئاوایی”.

داوایشیکردوە، “رۆژی چوارشەممە بەڵێنەکانتان نوێبکەنەوە کە پاشکۆیەتی رەتبکەنەوە بۆ لەناوبردنی گەندەڵی و شوێنکەوتن و رێکەوتن”.