رێبەری رەوتی سەدر لێدوان لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەدات و ئامۆژگاری نوێنەری عێراق لە کۆبوونەوەکە دەکات.
جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ره‌خنه‌ی له ره‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێم گرت و رایگه‌یاند، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كانه‌وه.
له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی پلاسخارته‌وه، سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پلاسخارت وتی، “هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كان له عێراق گه‌نده‌ڵییه، وته‌یه‌كی راسته و پشتیوانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام چاكسازی به ده‌موچاوی كه‌سایه‌تییه‌كانی پێشوو ناكرێت، بۆیه داوای گۆڕینی ئه‌و دهموچاوانهمان كردووه”.
سه‌در پشتیوانیشی له بانگه‌وازی وڵاتانی جیهان كرد كه داوایان كرد، لایه‌نه‌كان دان به خۆیاندا بگرن و په‌نا نه‌به‌نه به‌ر چه‌ک و توندوتیژی و وتی، “کێشه‌كه هه‌بوونی چه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، پێویسته ئه‌و چه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌مێنێت و به‌كارنه‌هێنرێت بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشگێڕان و به‌رهه‌ڵستكاران و چه‌سپاندنی ره‌گوڕیشه‌ی ده‌وڵه‌تی قووڵ. به تایبه‌تی كاتێک سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆر بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه، به‌ڵام به‌شێک له‌و چه‌كدارانه ملكه‌چی فرمانەکانی نابن”.
سه‌در ستایشی هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له باره‌ی بۆردومانه‌كانه‌وه كرد و وتی، “لێره‌وه داوا له وڵاتانی دراوسێی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن و پارێزگاری له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته‌كه به رێگه‌ی دیپلۆماسی و گفتوگۆ بكه‌ن”.
سەدر لەبارەی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه داوایان ده‌كرد، حكومه‌ت پێكبهێنرێت، وتی، “زۆر حكومه‌ت پێكهێنراون و زیانیان به نیشتمان و گه‌ل گه‌یاندووه”.
سەدر ئامۆژگاری بەشداربووانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات کە ، “بەهیچ شێوەیەک گوێ لە قسەی ئەو کەسایەتییە رانەگرن کە بە نوێنەرایەتی عێراق لەوێدا بوونی هەیە، بەڵکو هەموو قسەکانی بەداخەوە هەڵەیەکی زۆر لەخۆ دەگرێت”.