پارێزگای دیوانیە و نەجەف رایانگەیاند، بەهۆی خۆڵبارین و تەپوتۆزەوە زیاتر لە 600 کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
بەپێی میدیا نێوخۆییەکان، لە پاریزگای نەجەف بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە 404 کەس و لە پارێزگای دیوانیە 230 کەس بەهۆی هەناسەتەنگییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
شایەنی باسە سەباح زاملی، بەێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی دیوانیە باسی لەوەکردووە کە لە بەیانییەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی سەردانی یەکە فریاگوزارییەکانیان کردووە بەهۆی هەناسەتەنگی. سەرجەم نەخۆشەکان بەسەر ناوەندەکانی تەندروستی دابەشکراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
لە درەنگانی شەوی رابردووەوە شەپۆڵێکی بەهێزی خۆڵبارین لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیپێکردووە، بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، شەپۆڵەکە تاوەکو چوارشەممە بەردەوامدەبێت.
پێشتر حکومەتی عێراق پشوی فەرمیی لە دامودەزگاکانی حکومەت راگەیاندبوو، بڕیارەکە هەرێمی نەگرتووەتەوە.