سەدان هەزار کەس لە لایەنگرانی سەدر خۆپیشاندان دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەدان هەزار کەس لە لایەنگرانی سەدر خۆپیشاندان دەکەن

سەدان هەزار کەس لە لایەنگرانی سەدر خۆپیشاندان دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەدان هەزار کەس لە لایەنگرانی سەدر خۆپیشاندان دەکەن
0

لایک

هەفتەیەک بەسەر دەستپێکردنی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر تێدەپەڕێت و بڕیار وایە ئەمڕۆ بە کۆمەڵ نوێژی هەینی لە بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێاق بەڕێوەبچێت کە چاوەرێ دەکرێت رێنمایی نوێ لەلایەن سەدرەوە ب خۆپیشاندەران ئاشکرابکرێت.

هۆکاری دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان بۆ کاندیدکرانی محەمەد شیاع سودانی دەگەرێتەوە کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندیدکرابوو، بەڵام لەئێستادا لایەنگرانی سەدر سوورن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

هەر بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ گەورەترین گردبوونەوەی جەماوەری بەڕێوەبچێت نەک تەنها لە بەغداد، بەڵکو لە شارەکانی واست، نەجەف، کەربەلا و بابل بەهەمان شێوە گردبوونەوەی فراوان ئەنجام دەدرێت.

پێشتر موقتەدا سەدر رایگەیاندبوو کە تا ئەو کاتەی داواکارییەکان جێبەجی دەکرێت، پێویستە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی گردبوونەوەکان و بەتایبەتی ناوچەی سەوز لە مانەوە بەردەوام بن.  

لەبەرامبەر داواکارییەکانی موتەدا سەدر و لایەنگرانی، دوێنێ پێنجشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی دوا بە دوای کۆبوونەوە رایگەیاندبوو بە مەرج پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن کە مەرجەکە کۆدەنگی نیشتمانییە.

لە راگەیەندراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئەوەش هاتبوو، “پاڵپشتی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین وەکو ئاراستەیەکی دەستووری بەمەرجێک کۆدەنگی نیشتمانی لەسەربێت و کەشێکی گونجاو بۆ پرۆسەکە برەخسێت”.