بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییە سایکۆلۆجییەکان لە بەسرە، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار بە بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “توانراوە سێ تۆمەتبار بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و دەست بەسەر 194 هەزار حەب جۆری کیپتاگۆن ناسراو بە (سفر یەک)ـدا بگیرێت”.
ئەوەش هاتووە، “توانرا دەست بەسەر بڕێکی زۆری دارایی دابگیرێت کە پێکهاتبوو لە دۆلار و دراوی ئیماڕاتی”.
جێی باسە، ئەم تۆمەتبارانە بە گەورەترین سێ بازرگانی پارێزگای بەسرە دادەنرێن و ماوەیەکی زۆربوو لە ژێر چاودێری هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بوون.