ئەمڕۆ دووشەممە، 21-03-2022 سێ گەنج لە گوندی بەرسماق لە قەزای ماوەت بۆ سەیران دەچنە سەیرانگەی سەرسول و لەوێ دەکەونە ئاوەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دووان لە گەنجەکان خەڵکی گوندەکەن و تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 20 ساڵدایە، ئەوەی دیکە زاوایانە و لە هەولێرەوە چووەتە ناوچەکە بەمەبەستی سەیران.
ئەو سێ کەسە بۆ سەیران چوونەتە ناو چەمی قەشانە، یەکێکیان خنکاوە و دووانەکەی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.