لە شارۆچکەی بەحرکە ـی شاری هەولێر(ئەربیل) سێ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا و لە ئۆپەراسیۆنەکەدا برێکی بەرچاو ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت، “دوای بەدوادا چوون و چاودێریەکی وورد لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا لەناو شارۆچكەی بەحركە دەستبگیرێت بەسەر بڕی (570) پێنج سەد و حەفتا گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) و بڕی (390) سێ سەد و نەوەد گرام (حەشیش) بڕی (30) سی گرام (جامایكا) لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی بڕی (46) چل و شەش شیت حەبی هۆشبەر لەجۆری (ترامادۆڵ) لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار بەناوەکانی ( س ـ ف ـ ب ) و ( ب ـ ب ـ ع ) و ( ڕ ـ ش ـ ق )كە بازرگانی و ماددەی هۆشبەریان بڵاو کردۆتەوە لەسنووری پارێزگای هەولێر”.
شایەنی باسە ئاماژە بەوەشدراوە کە ،تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.