سێ پەرلەمانتار لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاریان بوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سێ پەرلەمانتار لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاریان بوو

سێ پەرلەمانتار لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاریان بوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سێ پەرلەمانتار لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاریان بوو
0

لایک

سێ په‌رله‌مانتاری عێراق رووبەڕووی هەوڵی تیرۆرکردن بوونەوە و لەو هەوڵەدا رزگاریان بووە، دواتریش پەرلەمانتارەکان چوونەتە بنکەی پۆلیس و سکاڵایان تۆماركردووه‌.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی عێراق بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوەی ئەمنیی بڵاوکراونەتەوە، هەریەک لە پەرلەمانتار “محەمەد فازڵ دلێمی”، لە هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان و هەردوو پەرلەمانتار، “عەلی ساعدی” و “حوسام ساعدی” لە فراکسیۆنی سەدر لە ناوچەی راشدییە باکووری بەغداد رووبەڕووی هەوڵی تیرۆرکردن بوونەتەوە.

خۆشبەختانە هەرسێ پەرلەمانتارەکە بە سەلامەتی لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاریان بووە.