سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌به‌غداد بە ئاژانسە ناوخۆییەکانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه و باری له‌ناكاوی (ج) بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكانی عێراق بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو پلانێكی تیرۆرستی راگه‌یێندراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانیانه‌وه بكه‌ن و پشو و ره‌زامه‌ندی مۆڵه‌تدانیش هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و باری له‌ناكاوی (ج) بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكانی عێراق جێبه‌جێده‌كرێت، ئامانجی ئه‌و دۆخه‌ش وه‌ک ئاماژەی پێکراوە ئه‌وه‌یه كه هه‌موو پیلانه تیرۆریستییه‌كان پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه.
هێزێکی زۆری ئه‌منی له‌ناو بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان بڵاوه‌یان پێده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی زیاتر پاراستنی هاووڵاتیان بە تایبەت له شه‌وانی ره‌مه‌زان و كاته‌كانی دیكه بە گشتی.