سێ تیرۆریست لە کەرکوک دەستگیرکران

سێ تیرۆریست لە کەرکوک دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکان لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک، سێ تیرۆریست دەستگیرکران.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سێ تیرۆریست لە کەرکوک دەستگیرکران
0

لایک

هێزە ئەمنییەکان لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک، سێ تیرۆریست دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە ھێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی عەسکەری سەربە ناحیەی ریاز دوو تیرۆریستییان دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی بریمە سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەیش داوە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.