لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە سەنتەری شاری کەرکوک، 3 ئەندامی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.
بەگوێرەی نوسراوێکی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، دوای گەیشتنی سکاڵایەک، پۆلیسی کەرکوک لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا 3 ئەندامی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە ناوەندی پارێزگاکە دەستگیرکردووە.
هەربە گوێرەی روونکردنەوەکە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تیرۆریستان دانیان بە تاوانەکانیان داناوە کە خۆیان و خێزانیان بە ناسنامەی ساختەوە هاتوونەتە ناوەندی پارێزگا و جێگیربوونە.