ئەمڕۆ چوارشەممە 02-03-2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان رایگهیاند، سێ تۆمهتباریان بهبڕی 4 كیلۆگرام ماددهی هۆشبهرهوه دهستگیركردوه و لهئێستاشدا لێكۆڵینهوهیان لهگهڵ ئهنجامدهدرێت.
دهقی راگهیاندراوی بهرێوهبهرایهتییهكه:
دوای بەدواداچوون و چاودێریەكی وورد ئەمڕۆ ڕێكەوتی ( 2 / 3/ 2022 ) لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان توانرا لەناو شارۆچكەی سۆران دەستبگیرێت بەسەر بڕی (4) چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری (تلیاک) لەگەڵ دەستگیرکردنی (3) سێ تۆمەتبار
هەروەها لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان لەدوای گومان كردن لەپۆستێك توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ) كە تواندبوویانەوە و لەناو چەند لێف و سەرینێك لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكی ئێرانی كە بەنیازبوو لەڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی (ئوستراڵیا)ـی بكات
تۆمەتبارەكان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە كراون