سێ بەرپرسی باڵاى عێراق لە ئەرکەکانیان دووردەخرێنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سێ بەرپرسی باڵاى عێراق لە ئەرکەکانیان دووردەخرێنەوە

سێ بەرپرسی باڵاى عێراق لە ئەرکەکانیان دووردەخرێنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سێ بەرپرسی باڵاى عێراق لە ئەرکەکانیان دووردەخرێنەوە
0

لایک

وەزیرى ناوخۆى عێراق بریکارانى ئاژانسى هەواڵگری و کاروبارى پۆلیس و فەرماندەى پاسەوانى سنوورى لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.

ئەمڕۆ 29ى تشرینى دووەمى 2022، میدیاى فەرمیى عێراق ئاشکرای کرد کە عەبدولئەمیر شمەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق بڕیاری دا بە دوورخستنەوەى هەریەک لە ئەحمەد ئەبو رغیف، بریکارى ئاژانسى هەواڵگريى عێراق، عیماد دلێمى، بریکارى کاروبارى پۆلیس و حامید حوسێنى، فەرماندەى پاسەوانى سنوور و کەسانى دیکەى لە پۆستەکانیان داناوە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا وتی، ئەنجامدانى ئەو گۆڕانکاريیانە لەسەر بنەماى کارنامەى حکومى بووە بۆ باشکردنى دامەزراوە ئەمنییەکان و بەرزکردنەوەى ئاستى ئامادەییان. 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاماژەى بەوەش داوە کە ئەو کەسانەى لە پۆستەکانیان لادراون، کاتى دیاریکراوى بەڕێوەبردنى ئەو پۆستەیان تەواو کردووە.

بەگوێرەى گۆڕانکارییەکان؛ عادل خالیدى کراوەتە بریکارى کاروبارى پۆلیس و محەممەد سوککەر لە پۆستى فەرماندەى هێزەکانى پاسەوانى سنوور داندراوە.

بەگوێرەى میدیاى فەرميى عێراق؛ ماهر نەجیم لەبرى ئەحمەد ئەبو رغیف لە پۆستى بریکارى هەواڵگریى وەزارەتى ناوخۆ داندراوە.