وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویكردەوە، سەبەتەی سێیەمی خۆراک تایبەت بە مانگی رەمەزان دابەشدەكرێت.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بودجەی پێویستی بۆ دابینكردنی بەشەخۆراک تەرخانكردووە و دەستدەكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراک لە 10 ڕۆژی كۆتای مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا.
ئاماژەی بەوە كرد، “وەزارەتی بازرگانی گرێبەستی لەگەڵ كەرتی تایبەت ئەنجامداوە بۆ دابینكردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراک كە بتوانرێت لە ماوەی 10 ڕۆژی كۆتایی مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشبكرێت”.