سێرێنا ویلیەمز بەرواری وازهێنانی خۆی لە تێنس راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • سێرێنا ویلیەمز بەرواری وازهێنانی خۆی لە تێنس راگەیاند

سێرێنا ویلیەمز بەرواری وازهێنانی خۆی لە تێنس راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سێرێنا ویلیەمز بەرواری وازهێنانی خۆی لە تێنس راگەیاند
0

لایک

تێنسزانی ئه‌مریكی به‌ناوبانگی جیهان، سێرێنا ویلیه‌مز رایگەیاند پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریكای كراوه‌ كه‌ دوایین پاڵه‌وانێتیی گراند سلامی ئه‌م وه‌رزه‌یه‌، ماڵئاوایی له‌ تێنس ده‌كات.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ گۆڤاری ڤۆگ، سێرێنا ویلیه‌مزی ته‌مه‌ن 40 ساڵان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، چێژی له‌و كاتانه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك بواردا له‌ ده‌ره‌وه‌ی تێنس، به‌سه‌ری بردوون.

ویلیه‌مز باسی له‌وه‌ كرد دوای به‌شدارییكردنی له‌ پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریكای كراوه‌ كه‌ 29ـی ئاب ده‌ستپێده‌كات، له‌ تێنس دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ و رایگه‌یاند، “حه‌زم له‌ وشه‌ی خانه‌نشین بوون نییه‌. ئه‌مه‌ قورسترین شته‌ كه‌ بتوانم بیری لێبكه‌مه‌وه‌. نامه‌وێت ماڵئاوایی له‌ تێنس بكه‌م به‌ڵام ده‌زانم كه‌ بۆ قۆناغی داهاتووی ژیانم ئاماده‌م”.

ئه‌و تێنسزانه‌ ئه‌مریكییه‌ باسی له‌وه‌كرد له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌وباره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ی ورد ده‌دات. هاوكات له‌ هه‌ژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا نووسیبووی “ژماردن به‌ره‌و كه‌م ده‌ستی پێكرد”، ئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌ی سه‌رنج.