سیستەمی دابەشکردنی بەنزین گۆڕانکاری بەسەردادێت

سیستەمی دابەشکردنی بەنزین گۆڕانکاری بەسەردادێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، گۆڕانکاری لە سیستەمی دابەشکردنی بەنزینی پارێزگاکانی هەرێمدا دەکرێت و لەمەوبەدوا لەسەر بنەمای ژمارەی ئۆتۆمبێل دەبێت و بەو پێیەش زۆرترین بڕی بۆ پارێزگای هەولێر دەبێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سیستەمی دابەشکردنی بەنزین گۆڕانکاری بەسەردادێت
0

لایک

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، گۆڕانکاری لە سیستەمی دابەشکردنی بەنزینی پارێزگاکانی هەرێمدا دەکرێت و لەمەوبەدوا لەسەر بنەمای ژمارەی ئۆتۆمبێل دەبێت و بەو پێیەش زۆرترین بڕی بۆ پارێزگای هەولێر دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، “کۆی بەنزینی دابینکراو لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لە رۆژێکدا سێ ملیۆن لیترە، بەگوێرەی ئەو سیستەمەی ئێستا کاری پێدەکرێت، ئەو بڕە بەنزینە 40%ی بۆ پارێزگای سلێمانی و 40%ی بۆ پارێزگای هەولێر و 20%ی بۆ پارێزگای دهۆک رەوانەدەکرێت”.

ئەوەش هاتووە، “بڕیاردراوە ئەم سیستەمە چیدی کاری پێنەکرێت و گۆڕانکاری تێدابکرێت و لەمەودوا لەسەر بنەمای ژمارەی ئۆتۆمبێل لە پارێزگاکاندا دابەشبکرێت”.

ئاشکراشیکردوە، “لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل هەیە، ملیۆنێک و 775هەزار و 145 ئۆتۆمبێلیان بە بەنزین کاردەکەن، کە %55یان لە پارێزگای هەولێر و %31 لەپارێزگای سلێمانی و %14یان لە پارێزگای دهۆکن”.

باس لەوەشکراوە، “لەمەودوا ئەو بڕە بەنزینەی حکومەت دابینیدەکات %57.2ی بۆ پارێزگای هەولێر و 29.5% بۆ پارێزگای سلێمانی و 13.5%ی بۆ پارێزگای دهۆک دەبێت”.

ئەو بەنزینەی حکومەتی هەرێم بەسەر شۆفێراندا دابەشی دەکات، دوو جۆرە بەشێکیان کە لە پاڵاوتگەکانی ناوخۆوە دابیندەکرێن، بۆ هەر لیترێک بە 800 دینار دەفرۆشرێت، ئەوی دیکەشیان کە لە حکومەتی فیدڕاڵەوە دێت بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێک بەسەر شۆفێرانی تاکسی و پاسدا دابەشدەکرێت.